١٥ تەمووز ٢٠٢٣ - ٢١:٣٤
هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری دهۆک/ ئاگرێکی چڕ لە کەژێو و کێو بەربووە

سوپای تورکیا هێرشی تۆپخانەیی کردە سەر باکووری دهۆک و بەو هۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە.

هێرشی تۆپخانەیی تورکیا بووە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە مەزراکان و ناچە دارستانییەکان لە دوو گوندی عێمادیە لە باکووری دهۆک.

تورکیا گوندەکانی بورجی و سەرمەلی کردۆتە ئامانج.

هێشتا ئاگرەکە کۆنترۆڵ نەکراوە.

342/